01/08/2025 429 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەى 65 ڕۆژدا 1373 فەڵەستینی لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هاوكارییەكان شەهیدبوون

پەیام 

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی 65 رۆژى ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 300 فەڵەستینی لە كەرتی غەززە لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هاوكارییە مرۆیەیكان شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات لانیكەم هەزار و 373 فەڵەستینی لە كاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە هاوكارییە مرۆییەكان كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی سەر بە قەوارەی زایۆنیەوە بەڕێوە دەبرێت لە 27ی ئایار مانگی پێنجەوە شەهید بوون.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەیش كردووە، هێزەكانی قەوارەی زایۆنی لە نزیك ناوەندی دابەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان تەقە دەكەن و بۆردومانی فەڵەستینیەكان دەكەن و بەو هۆیەوە 859 فەڵەستینی لە شوێنی وەرگرتنی هاوكارییەكان و 514یش لە ڕێگەی گەیشتن پێیان شەهید بوون.

لای خۆیەوە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ فریاگوزاری و وەگەڕخستنی فەڵەستینییەكان، ئۆنروا ڕایگەیاندووە برسێتی لە غەززە بە تەواوی دروستكراوی دەستی مرۆڤە و  جەختی لە پێویستی ڕێگەدان بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نێویاندا ئۆنروا كردەوە تا بە ئەركی خۆیان هەڵبسن و یارمەتییەكان بە سەلامەتی بە ئەو كەسانە بگەیەنێت كە زۆرترین پێویستییان پێیەتی لە نێویاندا یەك ملیۆن منداڵی برسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستارمر: ناچینە جەنگەوە و ڕێگری لە داخستنی گەرووی هورمز دەکەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای ڕاگرتنی جه‌نگ له‌ باشووری لوبنان ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فڕۆكه‌ هه‌ڵگرێكی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاڵوگۆڕكردنی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌واتای دانوستان نایه‌ت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ كۆتایی به‌ جه‌نگ ده‌هێنین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێــران زنجیرەیەک هێرشى مووشەکیی ئەنجامدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو

سەرەتا