3 رۆژ پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

"لە كۆی 647 پاڵێوراوی دوورخراوە تەنیا سیانیان بە بڕیاری یاسا گەڕێنراونەتەوە"

پەیام 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: تائێستا لە كۆی 647 پاڵێوراوی دوورخراوە تەنیا سیانیان بە بڕیاری یاسایی گەڕاونەتەوە.

حەسەن قەبەس ڕاوێژكاری یاسایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا 647 پاڵێوراوی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دوورخراونەتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، حەسەن قەبەس ڕایشیگەیاند: لەو ژمارەیە تەنیا سێ پاڵێوراو بە بڕیاری دادگا بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردن گەڕاونەتەوە.

بەپێی ئەوەی ڕاوێژكارە یاساییەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاندووە: ناوی پاڵێوراوەكان بە مەبەستی وردبینی لە كۆمسیۆنەوە بۆ 13 دامودەزگای وەك: وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ، دەستەی دەستپاكی، لێپرسینەوە و دادپەروەری، ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری دەنێردرێن.

ئەو وتیشی: هەر پاڵێوراوێك، یان حزبێك بڕیاری دوورخستنەوەی پاڵێوراوێكی پێ بگات سێ ڕۆژی بەردەستە بۆ تانەدا، دەستەی دادوەرییش پابەندە بەوەی لە 10 ڕۆژدا تانەكان یەكلایی بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئه‌مریكا به‌شێك له‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌هێڵێته‌وه‌"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاسم ئه‌عره‌جی: ئێمه‌ پێشنیازمان كرد پڕۆژه‌ یاسای حه‌شد دوابخرێت و له‌ هۆكاره‌كه‌ی مه‌پرسن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌ ناوی كاندیده‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن ده‌یان كاندیدی دیكه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخسته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی چوارچێوەی هەماهەنگی: پڕۆژەیاسای حەشد بۆ خولی داهاتوو دواخراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: كاریگەرییەکانى گەرما لە ڕۆژانى داهاتوودا بەردەوام دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی سوودانی: ساڵی 2026 ئەركی هاوپەیمانان لە هەرێم كۆتایی دێت

سەرەتا