پێش 1 هەفتە
157 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی کرد لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو
پەیام
ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ / ٨ / ٢٠٢٥، بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێشوازیی کرد لە شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا صەڵاحەددین موحەممەد بەهائەددین ئەمینداریی گشتیی یەکگرتوو.
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵ، مامۆستا صەڵاحەددین بەناوی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بە بۆنەی هەڵبژرادنەوەی وەك سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و، هیوای داهاتووی پڕ لە پێشکەوتنی بۆ مامۆستا و ستافی نوێی سەرکردایەتیی خواست.
هەروەها لە دیدارەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، باس لە بارودۆخی هەرێم و عێڕاق و ناوچەکە کراو، هەردوولا هاوڕابوون کە خراپیی دۆخی ئابووریی هاوڵاتیان و، دواکەوتنی مووچە بە بەردەوامیی و، پابەندنەبوونی هەرێم و بەغدا بە ڕێککەوتنی نێوانیان، هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم باجەکەی بدەن و ببنە قوربانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە