8 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر بازرگانێكی عێراقی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا سه‌پاند
په‌یام
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر وه‌لید خالید حه‌مید سامه‌ڕایی بازرگانی عێراق سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، نه‌وتی ئێرانی تێكه‌ڵ به نه‌وتی عێراق كردووه و له بازاڕه‌كانی جیهاندا فرۆشتوویه‌تی.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه كردووه، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وه‌لید سامه‌ڕایی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئێران له عێراق و ڕێگری كردن له‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان و ده‌ستدرێژكاران.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، بازرگانه عێراقییه‌كه نیشته‌جێی ئیماراته و سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا ده‌كات، ساڵانه له‌ڕێی تێكه‌ڵكردنی نه‌وته‌كه‌وه، بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ ئێران دابین كردووه.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، وه‌لید سامه‌ڕایی نه‌وته‌كه‌ی له به‌نده‌ره‌كانی عێراقه‌وه بار كردووه و ئاڵای لیبیریای له كه‌شتییه‌كانیدا هه‌ڵواسیوه بۆ ئه‌وه‌ی گومان دروست نه‌بێت، كاتێك گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ڕاستی ده‌ریا، له تاریكی‌دا و به بێ ئاگاداری لایه‌نه چاودێره‌كان، نه‌وته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو كه‌شتییه‌كی دیكه كه سزای له‌سه‌ر نه‌بووه، له‌كۆتاییدا نه‌وته‌كه‌ی وه‌ك نه‌وتی عێراقی له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا فرۆشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە