7 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژئاوای كوردستان ئەو پرۆگرامی خوێندنە ڕەت دەكاتەوە كە حكومەتی سووریا دای ناوە

پەیام

ڕۆژئاوای كوردستان ئەو پرۆگرامی خوێندنە ڕەت دەكاتەوە كە حكومەتی سووریا دای ناوە و، پرۆگرامی تایبەت بە ئیدارەی خۆسەر بۆ قوتابخانە و زانكۆكان جێبەجێ‌ دەكات.

میدیاكانی دەسەڵاتـی نوێی حكومەتی سووریا بڵاویان كردەوە، دیمەشق پرۆگرامی نوێی خوێندنی بۆ ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناردووە بەڵام بەرپرسانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پارێزگاكانی (حەسەكە و دێرەزوور و ڕەقە) كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"دایە ئاگادار كراونەتەوە لەوەی، ئەو پرۆگرامەی كە دیمەشق ناردوویەتی، لە سنووری ئیدارەی خۆسەر ناخوێنرێت و قوتابخانە و زانكۆكان لەسەر پڕۆگرامەكانی خۆیان بەردەوام دەبن.

تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا بلاوی كردووەتەوە، بڕیاری قەدەغەكردنی پڕۆگرامی حكومەت لە قوتابخانە و زانكۆكان گرژییەكان لەنێوان ڕۆژئاوا و دیمەشق زیاد دەكات. تەنانەت تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ هەسەدە ئەمە هەنگاوێكە بۆ داواكردنی لامەركەزی و جیابوونەوە لە سووریا.

لەبەرانبەدا محەمەد شاهین، بەرپرسی دەستەی پەروەردە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە، ئەو پرۆگرامەی حكومەتی نوێی سووریا ناردوویەتی ڕەتی دەكەنەوە چونكە بە گفتوگۆ دانەنراوە و بۆ هەموو نەتەوەكان نییە، بەڵكو تەنیا بۆ یەك نەتەوەیە وخواستی هەمووانی تێدا جێ نەكراوەتەوە. هەر بۆیە قوتابخانەكان ئاگادار كراونەتەوە لەسەر هەمان پرۆگرامی ساڵانی ڕابردوو بڕۆن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەخۆشخانەی میهرەبانی لە مانگی مەولووددا نەشتەرگەری لە بەرانبەر سەڵاواتدا ئەنجام دەدات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژئاوای كوردستان ئەو پرۆگرامی خوێندنە ڕەت دەكاتەوە كە حكومەتی سووریا دای ناوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان لەسەر سەردانەكانی مامۆستا عەلی باپیر بۆلای بەرپرسانی عێراق دەدوێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یادی مەولودی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر) لە هەولێر جیاوازتر و گەرموگوڕتر بەڕێوەچوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆمەتباری تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیركران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران؛ داواكاری گشتی هاتە دەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەرێمی كوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) زیندووكرایەوە

سەرەتا