9 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
لە هەرێمی كوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) زیندووكرایەوە
پەیام
لە یادی مەولودی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، مەراسیمی
جەماوەریی بەرفراوان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
هاووڵاتیان بەو بۆنەیەوە لەشەقامە گشتییەكان و لە شاری سلێمانی
و بەتایبەت لە ناوبازاڕ و مزگەوتی گەورەی شارەكە مەراسمی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر
درودی خوای لەسەر بێت بەرز ڕاگیرا و خواردنی نیوەڕۆ بەخشرایە هەژاران و ئامادەبووانی
مزگەوتەكە.
هاوكات لەبەردەم قەڵای هەولێر ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان
گردبوونەوە و دڵخۆشیی خۆیان بەوبۆنەیەوە دەربڕی، هاوكات بە بەخشینەوەی خواردن و شیرینی
بۆنەكەیان بەرز ڕاگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە