4 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
تۆمەتباری تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیركران
پەیام
دەزگای ئاسایشی هەرێم بكەرانی تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن
مامەندی دەستگیر كرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، كە دوای بەدواداچوون و
كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، توانیویانە بكەرانی ڕووداوی تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن
مامەند دەستگیر و دەستنیشان بكەن، كە مەبەست لێی تیرۆركردنی بووە.
تۆمەتبارەكان، كە دانیشتووی بنەسڵاوەی هەولێرن، بە ناوەكانی
(ش.ر.م.س) و (س.ه.ر.م) ناسێنراون.
بەپێی زانیارییەكانی ئاسایش، دوو تۆمەتباری دیكە لە ئەنجامدەرانی
تاوانەكە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.
لێكۆڵینەوەكانی ئاسایش ئاشكرایان كردووە كە تەواوی پیلانەكە
بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە ، تاوانێكی ڕێكخراو بە مەبەستی تیرۆركردنی چالاكوان و ڕۆژنامەنووس
هێمن مامەند بووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونیشی كردوەتەوە، كە لە
داهاتوودا وردەكاریی زیاتر لەسەر پیلانەكە و زانیاری لەسەر بكەرانی ئەم هەوڵە تیرۆریستییە
بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.
ڕۆژی 2025/9/2، هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووس و چالاكوان، لە
گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی لەلایەن دوو كەسی ماتۆڕسوارەوە درایە بەر دەستڕێژی
گوللە و بە دوو فیشەك برینداركرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە