3 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران؛ داواكاری گشتی هاتە دەنگ

پەیام

لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، داواكاری گشتیی سلێمانی داوای ڕوونكردنەوە لە شارەوانیی سلێمانی دەكات لەبارەی شێوازی دابەشكردنی زەویەوە.

نوسراوەكەی داواكاریی گشتی سلێمانی لەسەر بنەمای سكاڵای فەرمانبەرانی ناڕازیدا هاتوە، تێبینی زۆر لەسەر ئەو دابەشكردنی زەویانە هەیە كە لە سلێمانی شارەوانی ئەنجامی داوە، دیارترینیان بونی ناوی دوبارەیە و جگە لەوەی ناوی فەرمانبەر هاتوەتەوە كە پێشتر سودمەند بووە لە وەرگرتنی زەوی.

لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەی داواكاری گشتیی سلێمانی هاتوە، ئەوەی پڕۆسەكەی نایاسایی كردوە كێشەی قۆناغی یەكەمە، كە تایبەت بوە بە ناوی فەرمانبەرانی شارەوانیی سلێمانی كە هەزار و حەوت سەد و پەنجا پارچە زەویی تایبەتیان وەرگرتوە، واتا سەرجەمیان سودمەند بوون، ئەوان دەپرسن هۆكار چیە جیاوازی دەكرێت لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكە لە كاتێكدا هیچ یاسا و ڕێنماییەك نیە ئەو مافەیان پێ بدات.

دەشڵین ئەمە جگە لەوەی جیاكاری كراوە لە شوێنی پێدانی زەویەكانیشیان كە باشترین و نایابترین و بەنرخترین زەوییەكان بۆ فەرمانبەرانی شارەوانیی سلێمانی دەستنیشان كراون.

لە كۆتایی نوسراوەكەدا هاتووە، كە ئەوەی شارەوانیی سلێمانی ئەنجامی داوە دەچێتە چوارچێوەی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و بەدەر لەهەموو یاسا و ڕێنماییەكان كاریان كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان لەسەر سەردانەكانی مامۆستا عەلی باپیر بۆلای بەرپرسانی عێراق دەدوێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یادی مەولودی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر) لە هەولێر جیاوازتر و گەرموگوڕتر بەڕێوەچوو

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆمەتباری تەقەكردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیركران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران؛ داواكاری گشتی هاتە دەنگ

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەرێمی كوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) زیندووكرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ پشووه‌؛ به‌ڵام ده‌وامی بانكه‌كان ئاسایی ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌مپارتی: له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا سه‌ركه‌وتوو بووین؛ ده‌یگوازینه‌وه‌ بۆ سوریاش

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران عومه‌ر دواین نامه‌ی‌ خۆی‌ ڕاده‌ستی‌ سودانی‌ كرد

سەرەتا