18 کاتژمێر پێش ئێستا
180 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و ئێران ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانی نێوانیان داده‌خه‌ن كه زۆرینه‌یان له هه‌رێمدان
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق و ئێران، كۆ بوونه‌وه و هه‌ردوو لا له‌سه‌ر 14 خاڵ ڕێككه‌وتن، له نێویاندا داخستنی سنووره نافه‌ڕمییه‌كان كه به‌شێكی زۆریان له‌ناو خاكی هه‌رێمدان.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه كه له ئێران واژوو كرا، بڕیاره تاران پابه‌ند بێت به‌وه‌ی هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ نه‌كاته‌وه یان دروست نه‌كات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، گرنگترین خاڵی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بریتییه له پابه‌ندبوونی ئێران به داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روازه و شوێنه سنوورییه نافه‌رمییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها، هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگری و ئه‌منی بۆ چاودێریكردنی جوڵه گوماناوییه‌كان به‌هێزتر ده‌كرێت و ئێران چاودێری ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌روازه وشكانییه‌كان دابین ده‌كات.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌وامی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌بێته 24 كاتژمێر له حه‌وت ڕۆژی هه‌فته‌دا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی چالاككردن و زیادكردنی بازرگانیی ترانزێت له ڕێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه.
له درێژه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، ئێران تاوتوێی پێشنیازێكی عێراق ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره گومرگییه‌كان له‌سه‌ر بارهه‌ڵگره ئێرانییه‌كان له ده‌روازه‌كانی (مه‌نده‌لی - سومار، مونزیرییه و خوسره‌وی).
ئه‌مه و له‌ناو خاكی هه‌رێمدا 26 ده‌روازه‌ی سنووری نافه‌رمی هه‌ن كه حكومه‌تی عێراق دانی پێدا نه‌ناون، ته‌نیا شه‌ش ده‌روازه دانیان پێدا نراوه كه دوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی هه‌رێم و ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیلن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە