6 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ژماره‌یه‌ك له ڕزگاربوانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه
ژماره‌یه‌ك له ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی، له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژی پشتگوێ خستنیان و دابین نه‌كردن و ماف و ئیمتیاز بۆیان له هه‌ولێر چوونه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه.
ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی كه كه‌یسه‌كانیان له 2011ه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و بڕیار بووه حكومه‌ت ماف و ئیمتیازیان بۆ دابین بكات، به‌ڵام تا هێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه و له چاوه‌ڕوانیدا هێڵدراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان له 20 هه‌زار كه‌س زیاتره.
دا‌واشیان كرد چیتر ده‌ستی ده‌ستیان پێ نه‌كرێت و حكومه‌ت مووچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه هه‌روه‌ك هه‌موو جارێك به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ن به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە