20/09/2025
173 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارى گواستنەوەى مەیدانی پاسكیلفرۆشانی هەولێر ناڕەزایی دوکاندارەکانى لێکەوتووەتەوە
پەیام
بە پاساوی قەرەباڵغی بازاڕەكە، مەیدانی پاسكیلفرۆشانی هەولێر لە بازاڕی شێخ عەبدوڵڵا بۆ شەقامی كەركووك لە نزیك تۆپزاوا دەگوێزرێتەوە كە 15 كیلۆمەتر لە شوێنەكەی خۆیان دوورترە و بە شێوەی موساتەحە پێیان دەدرێت.
هاوكات داوا لە دوكانداران كراوە، كە هەر یەكێكیان بڕی 24 ملیۆن دینار بدەن بۆ ئەوەی لە شوێنە نوێیەكە دوكانیان پێ بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە