3 کاتژمێر پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
بیرۆكه‌یه‌كی ئیلۆن مه‌سك ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه
په‌یام
پڕۆژه‌یه‌كی ئیلۆن ماسك كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا كاتێك داوای كرد، له‌ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه ڕێگه له تیشكی خۆر بگرێت به ته‌واوی بگاته سه‌ر زه‌وی.
ئیلۆن ماسك، ملیاردێری ئه‌مریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كه‌ی خۆی "ئێكس" پێشنیازی كردووه، ژماره‌یه‌ك مانگی ده‌ستكرد كه به‌وزه‌ی خۆر كار ده‌كه‌ن له ئاسمان جێگیر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌شێك له تیشكی خۆر بگرن بگاته سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا و گه‌رمبوونی جیهان.
به‌ڵام زانایانی كه‌شوهه‌وا هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، ڕه‌نگه ئه‌و بیرۆكه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره بۆ سیستمی ژینگه‌یی ئاووهه‌وا دروست بكات.
له‌یلا فوهر، پسپۆڕی بواری ژینگه ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه گریمانه‌یی و مه‌ترسیداره و ئه‌ندازه‌ی جیۆلۆجیی خۆر پێشبینی نه‌كراوه و ناكرێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت.
ئه‌و پسپۆڕه ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ملیاره‌ها مرۆڤ دروست بكات.
له‌به‌رانبه‌ردا ئیلۆن ماسك ڕایگه‌یاندووه: شتێكی ڕوونه ئه‌گه‌ر ڕێگه له تیشكی خۆر بگیرێت ئه‌وا زه‌وی ده‌بێته تۆپێكی سه‌هۆڵی به‌ڵام به‌جۆرێك پرۆژه‌كه ڕێك ده‌خرێت كه بڕێكی كه‌م زه‌وی سارد ببێته‌وه و ته‌نیا ڕێگه له گه‌رمبوون بگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شاره‌زایانی بواری ژینگه و ئاووهه‌وا پێیان وایه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕێگری له گه‌رمبوونی زه‌وی و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئاووهه‌وای جیهان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی كاربۆنه، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارو وڵاتانی زلهێز به‌هۆی پرۆژه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه ئاماده نیین بچنه ژێر باری ئه‌و چاره‌سه‌ره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە