3 کاتژمێر پێش ئێستا
265 جار خوێنراوەتەوە
له ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر تێك شكا و حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
ئاندی بیشیر، حاكمی ویلایه‌تی كنتاكی له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر سه‌ر به كۆمپانیای ی‌و بی ئێس له كاتی هه‌ڵفڕیندا له فڕۆكه‌خانه‌ی محه‌مه‌د عه‌لیی نێوده‌وڵه‌تی له شاری لویفیل به‌ره‌و هاوای تێك شكاوه.
ڕاشیگه‌یاند، فڕۆكه‌كه گڕی گرتووه و تا ئێستا حه‌وت كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه وتێكشكانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه وژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌وانیی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه فرۆكه‌خانه‌كه به شێوه‌ی كاتی داخراوه. هه‌روه‌ها فڕۆكه تێكشكاوه‌كه نزیكه‌ی 280 هه‌زار گاڵۆن وزه و سووته‌مه‌نیی هه‌ڵگرتووه.
هاوكات ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی بۆ سه‌لامه‌تیی گواستنه‌وه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه.
تێكشكانی ئه‌م فڕۆكه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا ڕوبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا داخراوه و زۆرێك له كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌كانی مۆڵه‌ت داوه یان ده‌ركردووه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ملیۆنان گه‌شتیاری وڵاته‌ك هه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە