3 کاتژمێر پێش ئێستا
225 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی زریان و گه‌رده‌لووله‌وه له فلیپین 90 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
به‌هۆی زریان و گه‌رده‌لووله‌وه له فلیپین 90 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 26 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روو شوێن بوون
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی نووسینگه‌ی به‌رگریی شارستانی فلیپین، گه‌رده‌لوولی "كالماگی" كه ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 90 كه‌س، هاوكات پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی 26 كه‌سی دیكه كه هێشتا له لیستی بێسه‌روشوێندان.
گه‌رده‌لووله‌كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاوێكی زۆر كه ئۆتۆمبێله‌كانی ڕاماڵیوه و دانیشتوانه‌كه‌شی ناچار كردوه په‌نا بۆ سه‌ربانی ماڵه‌كانیان ببه‌ن.
زۆرترین زیانه‌كانی زریانه‌كه له پارێزگای سیبۆ تۆمار كراون، كه ئه‌م ناوچه‌یه هێشتا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی كه مانگی ئه‌یلولی ڕابردوودا ڕوویدا.
نووسینگه‌ی به‌رگریی شارستانی فلیپین ڕایگه‌یاند، 49 كه‌س له قوربانییه‌كان له لافاوه‌كه‌دا خنكاون، له كاتێكدا ئه‌وانی دیكه به‌هۆی داڕمانی زه‌وی و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پاشماوه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات شه‌ش سه‌ربازی فلیپینی كاتێك به‌ڕێوه بوون بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی، هێلی كۆپته‌ره‌كه‌یان تێكشكا و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه كه قوربانییه‌كانی دیكه له پارێزگای لێیته‌ی باشوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش تۆمار كراون، كه زۆربه‌یان به‌هۆی خنكان و كه‌وتنه‌خواره‌وه و داروپه‌ردوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە