3 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
ئێران دوو هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی ئازاد كرد
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند ئێران دوو هاووڵاتییه زیندانیكراوه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئازاد كردووه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه: ئێران ئه‌و دوو هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌ی ئازاد كرد كه له مانگی پێنجی ساڵی 2022 ـه‌وه ده‌ستگیری كردبوون و له زیندانی ئه‌وین له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر بوون.
ماكرۆن ده‌ڵێت: دوو ده‌ستگیركراوه فه‌ره‌نسییه‌كه گه‌یشتوونه‌ته باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له تاران و له ئێستادا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوه بۆ زێدی خۆیان ئاسان بكرێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه: ئازادكردنی ئه‌و دوو زیندانه فه‌ره‌نسییه به وه‌كاله‌ت بووه و هه‌ردووكیان له‌ژێر چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران‌دا ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه و ڕێكاره‌كان كۆتاییان دێت.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ دوو هاووڵاتیه فه‌ڕه‌نسییه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ده‌ستگیركردنیان ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌كی فشاری دبلۆماسی بوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە