2 رۆژ پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
زیاتر لە 35 هەزار كەس لە عێراق بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراون
پەیام
بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتییەوە مانگی ڕابردوو لە عێراق زیاتر لە 35 هەزار زیندانی ئازاد كراون و 144 هەزار كەسیش فەرمانی دەستگیركردنیان هەڵوەشاوەتەوە.
ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارێكی نوێی لەبارەی هەمواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: كۆی ئەو كەسانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی لە زیندان و گرتووخانە و چاكسازییەكان ئازاد كراون گەیشتووەتە 35 هەزار و 203 كەس.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕأشیگەیاندووە: ژمارەی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن و بە بێ ئامادەبوونی خۆیان فەرمانی دەستگیركردن یان بانگهێشتكردنیان بۆ دەرچووە بەڵام یاسای لێبوردنی گشتی دەیان گرێتەوە، گەیشتووەتە 143 هەزار و 924 كەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە