03/10/2025 365 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: زۆرینەی ئامادەكارییەكان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن كۆتاییهاتووە

پەیام 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت لە تەواوبوونی زۆرینەی ئامادەكارییەكانی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دەكاتەوە و چاودێری چڕی بانگەشە دەكەین.

حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندووە، كۆمسیۆنی باڵا چاودێری چڕی هەیە و لیژنەی گەورەی بۆ بەدواداواچوونی قەبارە و سەرچاوەكانی پارەداركردنی بانگەشەی كاندیدان پێكهێناوە.

ئاماژەی بەوەش كرد سیستمی بانگەشەكانی هەڵبژاردنی 2025 پرۆسەكە دیاری دەكات و سنوور و مەرجی بۆ دادەنێت و لە 29 مادەدا پێك دێت.  

حەسەن هادی زایر وتیشی كۆمسیۆن لە هەركاتێك زیاتر لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەلّبژادن نزیكگ بووەتەوە و بە نزیكەیی تەواوی ئامادەكارییەكان بەكۆتا گەیشتوون و چەند ڕۆژێك زیاتر ناخایەنێت. 

سەبارەت بە ڕاهێنانی ستافی رۆژی دەنگدانیش ئەندامەكەی كۆمسیۆن وتی، دوای كۆتاهاتنی سیستمی هەڕەمی ڕاهێنانی كارمەندان، كە پێكدێن لە كارمەندان و قوتابیان و دەرچووان و ڕاكێشانی ناوەكان لە تیروپشكدا لەبەردەم ڕاگەیاندنەكاندا، پرۆسەی ئامادەكاریەكان بە كۆتا دەگات كە ژمارەیان 235 هەزار كەس دەبێت و بەپێی ئاستەكانیان مووچەیان پێدەدرێت.   

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا