6 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. پیاوێك 20 ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگكراوه و له‌و كاته‌وه بێسه‌روشوێنه
په‌یام
بۆ جارێكی دیكه هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه بانگ كراوه و له‌و كاته‌وه بێسه‌روشوێنه، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا و ڕایگه‌یاند: هیچ شوێنێك نه‌ماوه بۆی بچم و هیچ ده‌رگایه‌ك نه‌ماوه لێی بده‌م، به‌ڵام نه‌متوانیوه یه‌ك جاریش بیبینم.
ئه‌و ده‌ڵێ: جارێك داواكارییم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، دواتر بانگیان كردم بۆ هه‌واڵی خۆش، به‌ڵام به هه‌ناسه ساردی گه‌ڕامه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە