11 کاتژمێر پێش ئێستا
773 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حوسێن: ده‌نگۆی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه گرنگییپێدان و پشتێكردنی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی له‌ئارادا بێت و بوونی پێشنیازێكیش بۆ گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا پته‌ون و له‌سه‌ر بنه‌مانی مێژوویی و ستراتیجی داڕێژراون.
فوئاد حسێن ڕایشیگه‌یاند: واشنتۆن پشتی له عێراق نه‌كردووه و فه‌رامۆشكردنی به‌خۆوه نه‌دیوه، به‌ڵكو گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه به‌پێی گونجانی قۆناغه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه بۆ بوونی ئه‌ندێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاووڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە