4 کاتژمێر پێش ئێستا
243 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردران
پەیام
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی سەرکردایەتی، ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردران.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە (م. دلێر گەرمیانی، عەبدولستار مەجید، محەممەد حەکیم، فەخرەدین قادر، ئەنوەر سەنگاوی، یاسین حەسەن، ئیدریس سادق، م. محەممەد بامۆکی و ڕێبوار حەمەد) بە ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ ٢٧ى ٩ى ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری بەڕێوەچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە