2 رۆژ پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی لەسەدا 100ی بەسەر هاوردەكراوی چیندا سەپاند

پەیام

وا دیارە جەنگی بازرگانیی گەڕایەوە، بەڵام ئەم جارە بە بەهێزتر، سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی لەسەدا 100ی بەسەر هاوردەكراوی چیندا سەپاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لە یەكی مانگی دووهەمەوە پێناسی گومرگی بە قەبارەی لەسەدا 100 بەسەر كاڵای چین'یدا دەسەپێنین.

لەم بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: چین بڕیاری داوە لە یەكی مانگی داهاتووەوە هەموو كاڵایەك، تەنانەت ئەوانەی خۆیشی بەرهەمی ناهێنێت، كۆنتڕۆڵیان بخاتە سەر.

ترەمپ ڕایگەیاند: ئەو كردەوەی چین دوژمنایەتییە.

سەرۆكی ئەمریكا ڕایشیگەیاند: ئەو بریارەی چین پێ دەچێت دەمێكە دراوە و ئێستا جێبەجێ دەكرێت. 

ترەمپ ڕایشیگەیاندووە: وەك كاردانەوەی دژ بەم هەنگاوەی چین، كە بەرانبەر هەموو جیهان گرتوویەتە بەر، ئێمە تەنیا وەك ئەمریكا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، (یان ئەگەر چین بیەوێت زووتر دەست بداتە هەر ڕێكارێك)، دەست دەكەین بە سەپاندنی لەسەدا 100ی پێناسی گومرگی لەسەر ئەو پێناسەی كە ئێستا جێبەجێ دەكرێت.
پێشتر ئەمریكا بە ڕێژەی لەسەدا 30ی پێناسی گومرگیی لەسەر كاڵا و هاوردەكراوی وڵاتی چیندا سەپاندبوو، بەم بڕیارە نوێیەش پێناسە گومرگییەكە بۆ 130% بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وەك تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن دەڵێت: ئەم هەنگاوە پاش چەند مانگ لە ئاگربەستی بازرگانیی نێوانیان، پەرەسەندێكی گەورەیە لەنێوان چین و ئەمریكادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دیبلۆماتكاری قه‌ته‌ری له‌ میسر گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی لەسەدا 100ی بەسەر هاوردەكراوی چیندا سەپاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٣ دۆلارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا