18 کاتژمێر پێش ئێستا
168 جار خوێنراوەتەوە
سێ دیبلۆماتكاری قه‌ته‌ری له میسر گیانیان له‌ده‌ست دا
په‌یام
سێ دیبلۆماتكاری قەتەری له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له میسر گیانیان له‌ده‌ست دا و ئه‌و وڵاته لەگەڵ میسر هەماهەنگی دەکات بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بۆ دەوحە.
باڵیۆزخانەی قەتەر لە قاهیرە پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئەو سێ دیپلۆماتکارە بڵاو كرده‌وه کە ڕۆژی یەکشەممە لە میسر لە ڕووداوێک‌دا گیانیان لەدەستدا، هاوکات راشیگه‌یاندووه, هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی بریندارەکان و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان ده‌كات.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاندووه "نیگه‌ران و خه‌مبارین بەهۆی مردنی سێ ئەندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی قه‌ته‌ر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شەرم ئەلشێخ، لەکاتێکدا ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دیپلۆماتکارانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان له‌ده‌ست داوه بریتین لە: "سعود بن سامر ئال سانی، عەبدوڵڵا غانم ئەلخەیارین، و حەسەن جابر ئەلجابر"، هەروەها "عەبدوڵڵا عیسا ئەلکواری و محەمەد عەبدولعەزیز ئەلبوعین"یش برینداربوون.
باڵیۆزخانەکە پشتڕاستی کردەوە کە "دەستبەجێ دەستیکردووە بە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی میسر.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز شەوی یەکشەممە بڵاویکردەوە، سێ دیپلۆماتکاری قەتەری لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری شەرم شێخی میسر گیانیان لەدەستداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە