3 کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ لە كنێست: بەرەبەیانێكی مێژوویی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵاتووە

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ بەشداریی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی قەوارەی زایۆنی كرد و ڕایگەیاند: بەرەبەیانی مێژوویی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵاتووە.

دوای گەیشتنی بە فرۆكەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەلایەن سەرۆك و سەركوەزیران و بەرپرسانی قەوارەی زایۆنییەوە پێشوازیی لێ كرا، دواتریش ترەمپ گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی ئیسرائیلی ناسراو بە "كنێست" و بەشداریی لە كۆبوونەوەكەدا كرد.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە سەرۆكی كنێست و سەرۆكوەزیرانی زایۆنی و سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی قەوارەكە بە گەرمی دەستخۆشی و سوپاسیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا كرد لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە كەرتی غەززە.

هەروەها ترەمپ لە وتارێكدا ڕایگەیاند: نەوەكانی داهاتوو ئەم ساتە لەیاد ناكەن كە ساتێكە تیایدا گۆڕانی هەموو شتێك دەستی پێ كرد، هەموو شتێك بۆ باشتر دەگۆڕێت، دواجار كابووسە درێژخایەنە بۆ ئیسرائیلی و فەڵەستینییەكان كۆتایی هات.

ترەمپ وتی: ئەم سەركەوتنە باوەڕپێنەكراوە بۆ ئیسرائیل و جیهان. ڕاشیگەیاند: ئەمریكا لەڕێی هێزەوە ئاشتی بەدی دەهێنێت. هەروەها حەوتی ئۆكتۆبەر لەیاد ناكەین و ڕێگە نادەین دووبارە ببێتەوە.

هەروەها بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی زایۆنی كە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە، ڕایگەیاند: جەنگ كۆتایی هات.

نەتەنیاهوو لە كۆبوونەوەكەی كنێستدا ڕایگەیاند: ترەمپ مەزنترین هاوڕێی ئیسرائیلە و هیچ سەرۆكێك هاوشێوەی ئەوی نەكردووە بۆ ئیسرائیل.

نەتەنیاهوو پابەندبوونی بەڕێككەوتنەوە دووپات كردەوە و ڕاشیگەیاند: پێشنیازەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی لەلایەن جیهانەوە پەسەند كرا، جەنگی كۆتایی پێ هێنا و هەموو ئامانجەكانی ئیسرائیلی بەدی هێنا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە كنێست: بەرەبەیانێكی مێژوویی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵاتووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس كۆنتڕۆڵی ئاسایشی غەززەی كردەوە و میلیشیا چەكدارەكانیشی سەرکوتکرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەتەنیاهووەوە عێراق و توركیا هەڕەشەی بایكۆتی لوتكەی شەرم شێخیان كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە سەرۆكایەتیی سیسى و ترەمپ لوتكەی ئاشتى بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنی غـ.ەززە بەڕێوەدەچێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی میسڕ خەڵاتی مەزنی نیل دەبەخشێتە دۆناڵد ترەمپ

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس هەزاران چەكداری لەناو غەززە بڵاوکردەوە و ترەمپیش دەڵێت مۆڵەتمان داون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ نزیكەی دوو هەزار دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد دەكرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێک لە دیلە ئیسرائیلییەکان ئازادكران ئامادەکاریش بۆ ڕادەستکردنى بەشەکەى دیکەیان بەردەوامە

سەرەتا