3 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
لە كاتی گەیشتنەوەی زیندانیكراوە فەڵەستیینییەكان، ئاڵای كوردستان دەشەكایەوە
پەیام
لە كاتی گەیشتنەوەی زیندانیكراوە فەڵەستیینییەكان بە كەرتی غەززە، ئاڵای كوردستان دەشەكایەوە.
بەپێی دیمەنێك كە میدیاكان بلاویان كردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی گەیشتنەوەی ئەو زیندانیكراوە فەڵەستینییانەی بەپێی ڕێككەوتن لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە ئازاد كران، لە خانیونسی غەززە هاووڵاتییەكی فەڵەستینی ئاڵای كوردستانی دەشەكاندەوە.
ئاڵاكە قەبارەی مامناوەندە و بە تەنیشت ئاڵای فەڵەستینەوە دانراوە و بە دەستی یەكێك لەو كەسانەوەیە كە پێشوازی لە دیلەكان دەكەن.
لە دیمەنێكی دیكەشدا، هاووڵاتیەكی فەڵەستینی ئاڵایەكی قەبارە بچووكی كوردستان دەداتە دەستی یەكێك لەو دیلانەی كە ئازاد كراون و هێشتا لەناو پاس دانەبەزیون.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردووی جەنگی سەر غەززەدا یەكێك لەو گەلانەی زۆرترین هاوسۆزیی لەگەڵ لێقەوماوانی ئەو كەرتە هەبوو گەلی كوردی مسوڵمان بوو. دەزگای خێرخوازیی بەخشین و چەندین دامەزراوە و دەزگای دیكە هاوكارییان كۆ دەكردەوە و تا ئێستاش بەردەوامن لە گەیاندنی یارمەتییەكان بە ئاوارەكانی غەززە. ئەمەش وای كردووە خەڵكی غەززە و فەڵەستین بە گشتی پێزانینیان بۆ خێرخوازان و خەڵكی كوردستان هەبێت.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئاماری فەرمی لە كەرتی غەززە و شاری قودس دەیان هەزار كەس هەن كە بە ڕەچەڵەك كوردن و لە سەردەمی سەلاحەدیینی ئەییوبی و دواتر لە سەردەمی عوسمانییەكاندا چوونەتە فەڵەستین، زۆرینەیان تا ئێستاش پارێزگارییان لە پاشگری "كورد، كوردی، ئەلكورد، یان ئەییوبی" كردووە. تەنانەت لەنێو دیلە ئازادكراوەكانی ئەمڕۆشدا دیلی بە ڕەچەڵەك كورد هەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە