16 کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

سەڕەڕاى پێدانى 50 هەزار بەرمیل سوتەمەنى، لە هەرێم نرخى بەنزین بەرزترکرایەوە

پەیام

بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی سوتەمەنی و لەسەرووی هەموشیانەوە بەنزین درێژەی هەیە، شەو 16 لەسەر 17ـی ئەم مانگە، نرخی سوتەمەنی بە هەرسێ جۆرەكەیەوە لە تەواوی وێستگەكانی دابەشكردنی سوتەمەنی بەرزبوویەوە، بە چەشنێك هەر لیترێك 50 دیناری دیكەی چووە سەر.
بەنزینی سوپەر هەزار و 300 دینار موحەسەن هەزار و 15 دینار و نۆڕماڵیش گەیشتە 950 دینار، شۆفێرانیش نیگەرانن.

كەریم عەلی سەرۆكی پێشووی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، هۆكاری گرانبوونی نرخی سوتەمەنی، بۆ چاوچنۆكی بەشێك لە بازرگانەكان و بێباكی حكومەتی گەڕاندەوە.

كەریم عەلی دەڵێ: نرخی سوتەمەنی بە پێی دەستوور و یاسا جێگیرە و دەبوو هەر لیترێك لە دۆری نۆڕماڵ 450 دینار بێت، بەڵام حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی حزب، نرخەكەی ڕادەستی كۆمپانیاكان كردووە و میزاجی شەخسی بڕیار لە پرسەكە دەدات.

سەرۆكی پێشووی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: دەبوو ئەو 50 هەزار بەرمیلەی بە هەرێم دەدرێت، كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی سوتەمەنی بوایە، بەڵام حكومەت بە خراپ كەڵك لە بێدەنگی خەڵك دەبینێت و تا دێت نرخی سوتەمەنی بەرز دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەڕەڕاى پێدانى 50 هەزار بەرمیل سوتەمەنى، لە هەرێم نرخى بەنزین بەرزترکرایەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور دەبێت و پلەکانی گەرما كه‌میك به‌رزتردەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوای سلێمانی گرد بوونه‌وه‌ و داوای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: ئێمە هەرگیز ناچینە دیزاینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێك له‌ ئازادكراوه‌كان نهێنی و تاكتیكێكی لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ئاشكرا ده‌كــات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شێكی دیكه‌ له‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومره‌كارێكی كورد كۆچی دوایی كرد و یه‌كه‌م عومره‌كاره‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌ممه‌؛ له‌ سلێمانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بانگه‌شه‌ ده‌ست پێ ده‌كات

سەرەتا