4 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
عومرهكارێكی كورد كۆچی دوایی كرد و یهكهم عومرهكاره بهمشێوهیه بهخاك دهسپێردرێت
پهیام
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان رایگهیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦\١٠\٢٠٢٥ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە، عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)،لە سنووری عەرەعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند ئەم عومرەکارە خەڵکی کەلارە و تەمەنی هەشتا و هەشت ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە، بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوای سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمڕۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومرەکارانەی کە تاوەکو ئێستا لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە، کاروان ستونی ڕایگەیاند : ئەمە دەیەمین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بکات و یەکەم عومرەکاری کوردە کە لە دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە قسمەتی وا دەبێت کە تەرمەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەخاک بسپێردرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە