4 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێك له ئازادكراوه‌كان نهێنی و تاكتیكێكی لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان ئاشكرا ده‌كــات
دیلێكی زایۆنی نهێنیه‌كی ئاشكرا كرد كه تاكتیكیكی حه‌ماسه و به‌كاری هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی دیله‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپای زایۆنی پێی بزانێت و هه‌ستی پێ بكات.
دیلێكی زایۆنی كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئازاد كرا، قسه‌ی بۆ میدیای قه‌واره‌كه كردووه و وتوویه‌تی، له‌كاتی جه‌نگدا، هێزه‌كانی قه‌سسام تاكتیكیكیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سوپای ئیسرائیلی ئه‌ویش ڕێكخستنی خۆپیشاندانێكی دژی حه‌ماس بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی دیله‌كان.
ئه‌و دیله ئازادكراوه ده‌ڵێت: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له غه‌ززه كرا و وا نیشان درا كه دژی حه‌ماسه، له‌لایه‌ن خودی چه‌كدارانی قه‌سسامه‌وه ڕێكخرابوو و له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌شدا دیله ئیسرائیلییه‌كان وه‌ك خۆپیشانده‌ر له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه گوازرانه‌وه، دوای گواستنه‌وه‌كه‌ش خۆپیشاندان كۆتاییهات.
دیله ئازادكراوه‌كه ده‌ڵێت، سوپای ئیسرائیل وای ده‌زانی ئه‌و خۆپیشاندانه دژی حه‌ماسه هه‌ربۆیه درۆنه‌كانی سوپا له ئاسمانه‌وه خۆپیشانده‌رانیان ده‌پاراست و چاودێریان ده‌كرد به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ئه‌وان چاودێریی گواستنه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌كه‌ن و خۆپیشانده‌رانیش سه‌ر به خودی حه‌ماس و قه‌سسامن.
وته‌كانی ئه‌م دیله ئازادكراوه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه ته‌واوی قه‌واره‌ی زایۆنیی هه‌ژاندووه، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش كه باسی ده‌كات له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ له كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێوه چوو، تیایدا سه‌دان كه‌س له خانیونس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان كرد ئاگربه‌ست بكرێت و جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنرێت، میدیای زایۆنی و به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌به‌ییه‌كانیش بابه‌ته‌كه‌یان گه‌وره كرد و به‌خۆپیشاندان دژی حكومه‌تی حه‌ماس لێكیان دایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە