5 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێكی دیكه له پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له به‌غداوه نێدرا
به‌شێكی دیكه له پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداده‌وه گه‌یشته هه‌ولێر.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕی پانزه ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خرایه‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نێردراوه شه‌ش ملیار دیناری بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، پێنج ملیار دینار بۆ هه‌ولێر و چوار ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دیناری ده‌درێته جووتیارانی دهۆك.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكراشی كردووه، سبه‌ی له هه‌ولێر ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتوش له سلێمانی و دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی ڕۆژی ڕاده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی له یه‌ك ته‌ن هه‌تا په‌نجا ته‌ن گه‌نمیان لێ وه‌رگیراوه شایسته‌كان وه‌رده‌گرن، پاشان ئه‌وانه‌ی بڕی زیاتریان ڕاده‌ستی سایلۆكان كردووه، پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە