9 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیەكی هەسەدە: بە مەرج دەچینە ناو سوپای نوێی سووریا
پەیام
فەرماندەیەكی باڵای هێزەكانی سووریای دیموكرات دەڵێت، ئەگەر دیمەشق ڕێز لە ناسنامە و خەباتی هەسەدە و مافی هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی بگرێت، ئەوا هەسەدە ئامادەیە بچێتە ناو سوپای نوێی سووریا.
سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق لە لێدوانێكدا باسی لەوە كردووە، هەنگاوەكانی داهاتووی حكومەتی دیمەشق دیاری دەكات كە ئایا پرۆسەی یەكگرتن خێراتر دەبێت، یان خاو دەبێتەوە، یان ڕەنگە هەر بووەستێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، لە دوایین دیداریان لە دیمەشق بە بەشداری هەسەدە و وەزارەتی بەرگری و ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی، كەشێكی ئەرێنی زاڵ بوو،هیچ ئەنجامێكی بەرجەستە بەدەست نەهات و دەرئەنجامەكانیش سنووردار بوون بە بەڵێنی زارەكی و هیوای گشتی بەبێ رێككەوتنی ڕوون و نووسراو.
سیپان حەمۆ دووپاتی كردەوە، سووریا بەبێ بەشداری هەمووان نابێتە نیشتمانی هەمووان و وتیشی: ڕێگە نادەین بە دووبارەبونەوەی ئەو سیاسەتە پەراوێزخەرانەی كە سوورییەكان دەیان ساڵ بەدەستییەوە دەناڵێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە