3 کاتژمێر پێش ئێستا
6209 جار خوێنراوەتەوە
لە چەند ڕۆژى داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیام
بەگوێرەى پێشبینى شارهزایهكی كهشناسی له ناوهڕاستی ئهم ههفتهیهوه شهپۆلێكی باران بارین بهڕێژهی جیاجیا ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دەگرێتهوه.
ئاراس جەبار شارەزای بوارى كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لە باشوری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە، لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 21/10/2025 شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو: بەگشتی پێشبینی بارانی كەم و پچڕ پچڕ دەكرێت بۆ سەر ناوچەكان، لە هەندێك شوێن بڕی بارانەكە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر، هەروەها پلەكانی گەرماش لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا بەجیاوازی ناوچەكان 5 تا 8 پلە نزمدەبێتەوە و لەكۆتایی هەفتەوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە