4 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان: داننان بە مافی كورد بەشێوەیەكی یاسایی جەوهەری ئاشتییە

پەیام 

ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەڵێت: داننان بە مافی كورد بەشێوەیەكی یاسایی، جەوهەری ئاشتییە و مافی هیواش پێوەرێكی گرنگ و بنەڕەتییە دەبێت دەوڵەتی توركیا جێبەجێی بكات.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە نوێترین هەڵوێستیدا كە لەگەڵ تیمی پارێزەرانی لە ئیمرالی دەریبڕیوە باس لەوە دەكات "تا ئێستا كورد لەناو یاسای توركیادا بوونی نەبووە، بەڵكو لە دەرەوەی یاسا جێهێڵدرابوون، بە واتایەكی دیكە كورد بە نەبوو هەژمار كرابوو".

ناوبراو دەشڵێت: ئێستا دەبێت دیموكراسیی بەدی بێت، داننان بە ماف و بوونی كورد بە یاسا جەوهەری ئاشتییە، هەروەها هەموو كەسێك ئەو مافەی هەیە ئازادانە گوزارشت لەخۆی بكات.

ئۆجەلان ڕایشیگەیاندووە: بەو پێیەی مافی هیوا پێوەرێكی بنەڕەتی و گرنگە و كاریگەریی لەسەر هەزاران كەس هەیە، پێویستە توركیا بیگرێتەبەر و جێبەجێی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: داننان بە مافی كورد بەشێوەیەكی یاسایی جەوهەری ئاشتییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەیەكی هەسەدە: بە مەرج دەچینە ناو سوپای نوێی سووریا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەڕەڕاى پێدانى 50 هەزار بەرمیل سوتەمەنى، لە هەرێم نرخى بەنزین بەرزترکرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور دەبێت و پلەکانی گەرما كه‌میك به‌رزتردەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی خه‌لیفاوای سلێمانی گرد بوونه‌وه‌ و داوای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: ئێمە هەرگیز ناچینە دیزاینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێك له‌ ئازادكراوه‌كان نهێنی و تاكتیكێكی لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ئاشكرا ده‌كــات

سەرەتا