3 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نزیک دیمەشق دۆزرایەوە
پهیام
لە گوندی ساوان لە دوما کە نزیکە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەوترێت ژن و منداڵی تێدایە.
بە پێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئەخباریە سەر بە حکوومەتی سووریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی ساوان لە دوما کە نزیکە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دۆزراوەتەوە و ٢٠ ڕووفاتی لێ دەرهێندراوە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا دۆزراونەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی گۆڕی زیاتریش بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە