5 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
تاكو ئێستا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپراسیۆنێكی ورد و ئامانجداریان ئه‌نجام داوه، توانیویانه پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه تێوه‌گلاون له تیرۆركردنی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا سه‌فا ئه‌لمه‌شهه‌دانی، كه له قه‌زای تارمییه له باكووری شاری به‌غدا كوژرا.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادوه‌ری ئه‌نجامدراوه كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای هه‌وڵه هه‌واڵگریی و مه‌یدانییه چڕه‌كان و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان، توانیویانه شوێنی تۆمه‌تباران دیاری بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاشیگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا له‌ژێر چاودێریی دادوه‌ریدا به‌رده‌وامن، هاوكات له‌كاتی ته‌واوبوونی ڕێكاره پێویسته‌كان ورده‌كاری بۆ ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژی 15ی 10ی ئه‌م مانگه، سه‌فا مه‌شهه‌دانی كاندیدی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانییه‌تی سیاده و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غداد، له باكووری شاری به‌غداد كوژرا، ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە