5 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی ئه‌ورووپا یه‌ك ده‌نگ نین له ده‌ستهه‌ڵگرتن له كڕینی غازی ڕووسیا
په‌یام
وڵاتانی ئه‌ورووپا بڕیاریان دا تا كۆتایی ساڵی 2027 كۆتایی به كڕینی غازی سروشتی له ڕووسیا بهێنن.
زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وزه‌ی ئه‌ورووپادا له لۆكسه‌مبۆرگ بڕیاریان دا، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه تا كۆتایی ساڵی 2027 كۆتایی به هه‌نارده‌كردنی غازی سرووشتی له ڕووسیاوه بهێنن.
بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئابووریی ڕووسیایه و به‌شێكه له ڕێكاره‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا دژی مۆسكۆ به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌یه‌وه دژی ئۆكرانیا.
پێشبنیی ده‌كرێت بڕیاری وه‌زیرانی وزه‌ی ئه‌ورووپا دووباره له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت، دانیماركیش كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی خولی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات ئومێدی هه‌یه بتوانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆده‌نگی بۆ بڕیاره‌كه بهێنێته دی.
ئه‌وه‌ی جێی باسه هه‌ریه‌ك له سلۆڤاكیا و هه‌نگاریا كه پشت به غازی ڕووسی ده‌به‌ستن، دژی بڕیاره‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپی ڕازی بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە