4 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
به‌ریتانیا گرووپه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له لیستی تیرۆر ده‌رهێنا
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ به فه‌می هه‌یئه‌ی ته‌حریری شامی له لیسی تیرۆر ده‌رهێنان، كه پێشتر هێزێكی جیابووه‌وه بوو له ڕێكخراوی قاعیده.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆی به فه‌رمی ناوی "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام" كه سه‌رۆكایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سووریای كرد بۆ ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ده‌رهێناوه.
به‌ریتانیا پێشتر له ساڵی 2017دا به‌هۆی په‌یوه‌ندی پێشووی ڕێكخراوه‌كه به قاعیده‌وه، هه‌یئه‌ی ته‌حریری شامی قه‌ده‌غه كردبوو، به‌ڵام له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه پێداچوونه‌وه به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنیدا ده‌كات.
ئه‌م بڕیاره‌ی له‌نده‌ن دوای ئه‌وه دێت كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا له مانگی ته‌ممووزی ڕابردوودا به فه‌رمی پۆلێنكردنی "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام"ی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ته‌حریری شام له سه‌ره‌تادا له ساڵی 2012دا وه‌ك لقێكی قاعیده له‌ژێر ناوی "به‌ره‌ی نوسره" دروست بوو، به‌ڵام له ته‌ممووزی 2016دا له قاعیده جیابووه‌وه و دوای گۆڕینی ناوی بۆ "به‌ره‌ی فه‌تحی شام" گۆڕی به‌ر له‌وه‌ی به ببێته "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە