4 کاتژمێر پێش ئێستا 289 جار خوێنراوەتەوە

هێڵێكی دیكەی ئاسمانیی توركی گەشتەكانی بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

پەیام 

هێڵێكی دیكەی ئاسمانیی توركیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە.

دوای ئەوەی كۆمپانیای توركش ئێرلاین ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئابڵوقەی ئاسمانیی توركیا لەسەر سلێمانی نەماوە، لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتی فڕۆكە دەستپێدەكاتەوە، ئەمڕۆش كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی (ئەی جێت)ی توركی ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی 12 ـەوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

كۆمپانیای ئەی جێت ڕایگەیاندووە، هەفتانە چوار گەشتی فڕۆكە لەنێوان ئەستەنبوڵ و سلێمانیدا ئەنجام دەدەن.

بڕیاری هەردوو كۆمپانیای توركش ئێرلاین و ئەی جێت بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ سلێمانی دوای ئەوە هات، لە 3 ی نیسانی ساڵی 2023 ـەوە توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست و ڕایگەیاند: چالاكییەكانی پەكەكە لە سنوورەكە زیاد بوون و فڕۆكەخانەكەیان بەكار هێناوە بۆ مەبەستی سەربازی. بەڵام دوای دوو ساڵ و نیو، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە توركیا بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە و قەدەغەی ئاسمانیی لەسەر سلێمانی هەڵگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    بۆ سەرخستنی لیستی 285ی كۆمەڵ، ئەنجوومەنی شێلادزێ دیدارێكی هۆشیاری رێكخست

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵ ڕاگەیەندراوێكی دژی پێشێلكارییەكانی پارتی بڵاوكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا گەڕانەوە ڕووبەڕووى ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى دەوامى فەرمی بۆ بانگەشەی حزبی پەکخست

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێڵێكی دیكەی ئاسمانیی توركی گەشتەكانی بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: كێشەی گەلی كورد لە مەزڵومییەت و مەحڕوومییەتدا کۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێبوار حەمەد: پێویستە كەسانێك بنێردرێنە پەڕلەمان كە بەرگری لە تێڕوانینی ئایینییانەت بکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەممەد حەكیم: مامۆستایان لە هەرێم توێژێكی زیندوو و سەرمەشقی داكۆكیكاران بوون

سەرەتا