4 کاتژمێر پێش ئێستا 619 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵ ڕاگەیەندراوێكی دژی پێشێلكارییەكانی پارتی بڵاوكردەوە

پەیام 
 
مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری ئیدانەی داخستنی زانكۆ و قوتابخانەكانی سۆران بۆ بانگەشەی پارتی دەكات و ڕاگەیەندراوێكی لەوباریەوە بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 
جەماوەری كوردستان
هاوڵاتیانی خۆشەویستی ئیدارەی سۆران
پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن و هەموو عورف و شێوازێكی شارستانیانەی هەڵبژاردن، بەهۆی هاتنی جێگری سەرۆكی پارتی بۆ ئیدارەی سۆران بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، پارتی وەك پیشەی هەمیشەیی چەند پێشێلكاریەكی ئەنجامدان لەوانەش:
1.راگرتنی دەوامی ئێوارانی  زانكۆ و پەیمانگاو قوتابخانەكان.
2.بۆقەرەباڵغكردنی ئاهەنگەكەش مامۆستایان داوایان لە  قوتابیانی پۆلی (12) دوازدە كردووە بەشداری ئاهەنگەكە بكەن و پاسیان بۆ گرتوون.
3.هەروەها شارەوانی  هەڵساوە  بەلابردنی پۆستەرو فلێكسی كاندیدان و لیستی كۆمەڵی دادگەری كوردستان  لە دەروازەی شاری سۆران.
4. جگە لەمەش ترافیكی دەروازەی شاری سۆران كوژێنراوەتەوە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست 
بیرتان دەخەینەوە كە ئەمە یەكەم جارنیە حزبەكانی دەسەڵات دوور لەشێوازی شارستانیانەی بانگەشەی هەڵبژاردن و پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن و بنەماكانی پێكەوەژیان، وێڕای بەكارهێنانی مومتەلەكاتی گشتی و پەكخستنی دەوامی فەرمانگەو ناوەندەكانی خوێندن و قۆرخكردنی شوێنەكانی گرنگ و بەرچاوەكانی شار، ئەوەش بۆ لایەنەكانی تر بە ڕەوا نابینن كە لە شوێنەكانی تری دەرەوەی شاریش پۆستەرو فلێكس و بڵاوكراوەكانی هەڵبژاردن هەڵبواسن.

بۆیە ئێمە لەمەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری وێڕای ئیدانەكردنی ئەو پێشێلكاریانە داوا لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەین كە ڕێكاری یاسایی دژی ئەو پێشێلكاری و هەر پێشلكارییەكی تر بگرێتەبەر تا دەرفەتی بانگەشەیەكی یەكسان بۆ هەموو لایەنەكان دەستەبەربێ، جێی خۆیەتی لێرە ئەمەش بەخەڵكی كوردستان بڵێین كە بێگومان ئەوەی لە ئێستادا بانگەشەیەكی یاسایی و شارستانیانە ئەنجام نەدات بێگومان ناتوانێ بەیانی حكومڕانیەكی دادگەرانە ئەنجام بدات پەرێزی (34)سی ساڵی ڕابوردوو حكومڕانی كوردی سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەیە.

داواش لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەین رێكاری یاسی بگرێتەبەر لەبەرامبەر پێشێلكاری یاس و رێنمایەكانی كۆمسیۆن كە نابێت دام و دەزگای میری بەكاربێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان
27/10/2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ سەرخستنی لیستی 285ی كۆمەڵ، ئەنجوومەنی شێلادزێ دیدارێكی هۆشیاری رێكخست

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵ ڕاگەیەندراوێكی دژی پێشێلكارییەكانی پارتی بڵاوكردەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى دەوامى فەرمی بۆ بانگەشەی حزبی پەکخست

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێڵێكی دیكەی ئاسمانیی توركی گەشتەكانی بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: كێشەی گەلی كورد لە مەزڵومییەت و مەحڕوومییەتدا کۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێبوار حەمەد: پێویستە كەسانێك بنێردرێنە پەڕلەمان كە بەرگری لە تێڕوانینی ئایینییانەت بکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەممەد حەكیم: مامۆستایان لە هەرێم توێژێكی زیندوو و سەرمەشقی داكۆكیكاران بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 40 كۆچبەری عێراقی بەرەو هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرانەوە

سەرەتا