4 کاتژمێر پێش ئێستا 613 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر: كێشەی گەلی كورد لە مەزڵومییەت و مەحڕوومییەتدا کۆدەبێتەوە

پەیام:

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦/١٠/٢٠٢٥ ز، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسەر بانگهێشتی ڕێكخراوی ئازادی (ئوزگوردەر)، لە شاری دیاربەكر (ئامەد) بەشداریی كرد لە کۆڕبەندی: کورد لە تورکیا، برایەتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی..داهاتووی هاوبەش.

لە كۆڕبەندەكەدا مامۆستا عەلی باپیر وتارێكی پێشكەش كرد لەژێر ناونیشانی: كێشەی گەلی كورد.. هۆكار و چارەسەر، تێیدا ڕایگەیاند:

كێشەی گەلی كورد لە یەك وشەدا كۆدەكرێتەوە، ئەویش بریتییە لە ستەملێكراویی و بێبەشكراویی (مەزڵوومییەت و مەحڕومییەت)، واتە: گەلی كورد ستەمی لێ كراوە و، بێ بەش كراوە لەو مافانەی كە گەلانی دیكە لێی بەهرەمەندن و، بریتییە لە بە ئازادیی و سەربەستیی لە خاك و وڵاتی خۆدا ژیان. هۆكاری ئەو زوڵمەش بریتییە لەوە كە بە شێوەیەكی ناشەرعیی مامەڵە لەگەڵ كورددا كراوە، بەڵام مامەڵەكە بەرلەوەی گلەیی لە گەلانی فارس و عەرەب و تورك بكرێ، دەبێ گلەیی لە زلهێزان بكرێ كە كاتی خۆی نیشتیمانی ئیسلامییان بەش كرد لە نێوان خۆیان لە ساڵی (1916 ز)دا، بەپێی پەیمانی سایكس پیكۆ لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیای ئەوكات و، دواتر بە دەست لەپشتدانی ئەمەریكا و زلهیزانی دیكەش، مەحڕوومییەتەكە ڕووی كردۆتە كورد، كە ناشەرعیی لەگەڵ كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: كێشەی گەلی كورد لە مەزڵومییەت و مەحڕوومییەتدا کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێبوار حەمەد: پێویستە كەسانێك بنێردرێنە پەڕلەمان كە بەرگری لە تێڕوانینی ئایینییانەت بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    محەممەد حەكیم: مامۆستایان لە هەرێم توێژێكی زیندوو و سەرمەشقی داكۆكیكاران بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 40 كۆچبەری عێراقی بەرەو هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمدەبێت و ئەگەرى درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى..بۆ پێدانەوەى کارتى دەنگدان بە دەنگدەران، 79 بنکەى کۆمسیۆن کراوەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕووداوێكی سەختى هاتووچۆ لە سلێمانى کەسێک گیانیلەدەستدا و 5ی دیکە برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ 40 كۆچبەرى خەڵکى هەرێم لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە

سەرەتا