4 کاتژمێر پێش ئێستا
248 جار خوێنراوەتەوە
پارتى دەوامى فەرمی بۆ بانگەشەی حزبی پەکخست
پەیام
پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێناو بانگەشەی هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان لە سۆران پەك دەخات.
بەهۆی بانگەشەی لیستی پارتی و هاتنی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی بۆ سۆران ، دەوامی دوانیوەرووان لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی ئیدارەی سۆران پەك خراوە و بەقوتابیان وتراوە نەیەنەوە دەوام.
پەیام زانیویەتی مامۆستایان لە قوتابخانەكان بە قوتابیانیان وتوە ئەمرۆ دووشەممە دەوامی دوانیوەرۆیان نیە، هەروەها بە قوتابیانی پۆلی 12 وتراوە ئەتوانن بەشداری ئاهەنگی پارتی بكەن و ئۆتۆمبێلی جۆری كۆستەریان بۆگیراوە بۆ ئەوەی بیان بەنە ئاهەنگی حزبی، لەكاتێكدا بە پێی یاسای كۆمسیۆن بەكارهێنانی قوتابی و فەرمانبەر و پەك خستنی دەوام بۆ بانگەشەی حزبی قەدەغەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە