2 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی منەتی دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزەكان بەسەر هاووڵاتیاندا دەكات
پەیام
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبری ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی سەر هاووڵاتیان بدات لەپای فەوتان و خواردنی ئەو هەموو مووچەیەی ساڵانی ڕابردوو، كەچی دەڵێت هاووڵاتیان قەرزێكی زۆری حكومەتیان لایە و منەتی دواخستنی وەرگرتنەوەیان بەسەردا دەكات.
ئەم لێدوانەی سەرۆكوەزیرانی خراپترین كابینەی مێژووی هەرێم لەكاتێكدایە، هیچ كاتێك وەكو ئێستا دۆخی هاووڵاتیان و مووچەخۆران خراپ نەبووە، هەر ئەم كابینەیەی مەسرور بارزانی 11 مووچەی فەرمانبەرانی خواردووە كە بڕەكەی زیاتر لە 10 ترلیۆن دینارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە