08/11/2025 1058 جار خوێنراوەتەوە

هاوشێوەى ئوستوڕالیا دانیماركیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

پەیام 

لە دوای ئوستوڕالیا، دانیماركیش بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغە دەكات.

 لە هەنگاوێكدا كە بە یەكێك لە بوێرترین دەستپێشخەری لەسەر ئاستی جیهان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر نەوجەوانان دادەنرێت، یاسادانەرانی دانیمارك ڕێككەوتنێكی نوێیان بۆ قەدەغەكردنی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ پەسەند كرد.
  
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسیۆشیەیتد پرێس، وەزارەتی دیجیتاڵی دانیمارك بەرپرسیارێتی لە دیارییكردنی كەمترین تەمەنی ڕێگەپێدراو بۆ هەر پلاتفۆرمێك دەگرێتە ئەستۆ، وەزارەتەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بڕیارەكە لە چوارچێوەی  زیادبوونی ئەو بەڵگانە دێت، كە منداڵان و هەرزەكاران بەدەست كێشەكانی كەمخەوی، لەدەستدانی هۆشیاری و فشاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەكانەوە دەناڵێنن، لە ژینگەیەكدا، كە چاودێریی خێزانیی پێویستیان تێدا نییە.

پێشبینیش دەكرێت بڕیارەكەی دانمارك مشتومڕێكی فراوان سەبارەت بە كاریگەرییەكانی سۆشیال میدیا لەسەر تەندروستی دەروونی هەرزەكاران سەبارەت بە سنوورەكانی نێوان بەرپرسیارێتی دەوڵەت و خێزان لە پاراستنی منداڵان لە مەترسییە دیجیتاڵییەكان دروست بكات.

بڕیارەكەی دانمارك لە كاتێكدایە، ئوسترالیا خۆی ئامادە دەكات مانگی داهاتوو یەكەم قەدەغەكردنی نیشتمانی لەو جۆرە لە جیهاندا جێبەجێ بكات كە ڕێگری لە كەسانی خوار تەمەن 16 ساڵ دەكات پلاتفۆرمە سەرەكییەكانی سۆشیال میدیا بەكاربهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەروپێ بە خواردنێكی بەتام و چێژبەخش دادەنرێت بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش فشارەكانی سەریان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی خەڵات دەكرێن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مالیزیا.. تەمومژی دووكەڵاوی خواستی لەسەر كڕینی ئامێرەكانی ئۆكسجین زیاد كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

  • پێش 4 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • 12/09/2026

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • 05/09/2026

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

سەرەتا