08/11/2025 373 جار خوێنراوەتەوە

لە دوای ئاگربەستەوە 241 غــ.ەززەیی بەهۆی هێرشەكانی ئـ.یسرائیلەوە شەهید بوون

پەیام 

بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە، لە دوای ئاگربەستەوە لە كەرتی غەززە، 241 كەس شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو كردەوە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لە 72 كاتژمێری ڕابردوودا 10 تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەززە كە نۆیان لەژێر دارپەردووی بینا ڕووخاوەكان دەرهێنراون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: لە دەستپێكی ئاگربەستەوە لە كەرتی غەززە، 241 كەس شەهید بوون و 614 فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی 522 كەسیش لە ژێر داروپەردووی بیناكان دەرهێنراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی تەندروستی غەززە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە تائێستا، بەهۆی هێرشەكانی سوپای زایۆنییەوە لە كەرتی غەززە شەهید بوون، گەیشتووەتە 69 هەزار و 169 كەس، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ 170 هەزار و 685 كەس بەرز بووەتەوە.

لە 10ی مانگی ڕابردووشەوە، لەسەر بنەمای پلانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەنێوان سوپای قەوارەی زایۆنی و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەست ڕاگەیەنرا، سەرەڕای بوونی ئەم بڕیارەش ناوە ناوە هێرشەكانی سوپای زایۆنی بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران نەك هەر نەڕووخا، بەڵكو جیهانیشی سەرسام كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا: له‌دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب پچڕاون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش ئەنجام درا و گەنجێک بریندار کرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت: لە گرژییەوە بۆ هێورکردنەوە؛ تەلئەبیب زمانی بەرانبەر تورکیا گۆڕیــوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن گرەو لەسەر فشاری ئابووری دەكات و تارانیش لەسەر هەڵوێستەکانى سوورە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئێران بنكەیەكی بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی بەسەركردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بێ دیاریكردنی كاتەكەی تێپەڕینی ژمارەیەك نەوتهەڵگری عێراقی بە هورمزدا ڕاگەیەندرا

سەرەتا