08/11/2025
539 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتییان و مووچەخۆران: قەرزەكانمان لای حكومەت زۆر زیاترە لەو قەرزەی لەسەرمانە
پەیام
هاووڵاتیان و مووچەخۆران وەڵامی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەدەنەوە و دەڵێن: با جارێ خۆی و حكومەتەكەی پارەی پاشەكەوتكراو و لێبڕدراو و نەدراوی مووچەی مووچەخۆران بداتەوە پاشان منەتی ئەوە بەسەر خەڵكدا بكات كە لەبەر دۆخی خراپیان پارەی پێشینەكانیان لێ وەرناگرنەوە.
ئەوان دەڵێن: قەرزی مووچەخۆران كە لای حكومەتە زۆر زیاتر لەو قەرزەی حكومەت كە باسی دەكات و پێویست ناكات منەت بەسەر خەڵكدا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە