2 کاتژمێر پێش ئێستا 362 جار خوێنراوەتەوە

دواى بەرزبوونەوەى دۆلار، بانكی ناوەندی ڕەتیدەكاتەوە دەستكاری نرخی دینار بكرێت

پەیام 

لەگەڵ دابەزینی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق، بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕەتیدەكاتەوە هیچ مەبەستێكیان لە دەستكاریكردنی نرخی دراوی بیانی هەبێت.

بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك نیازی گۆڕینی نرخی دیناری عێراقییان نییە و بەردەوامن لە پاراستنی سەقامگیریی نرخی دراو، ئاماژەی بەوە شكردووە كە بە پشتیوانیی یەدەگێكی بەهێزی دراوی بیانی و ئاڵتوون، توانیویانە ڕێژەی هەڵاوسان بۆ نزمترین ئاست دابەزێنن و سەركەوتوو بوون لە جێبەجێكردنی ئامانجە ستراتیژییەكانیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی نرخەكان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت كراوەتەوە، كە بانكەكە بەردەوامە لە پڕكردنەوەی داواكاریی بانكەكان بۆ دۆلار و دراوە جیهانییەكانی دیكەی وەك (یوان، لیرە، روپیە و درهەم)، هەروەها بەردەوامیی خزمەتگوزاریی حەواڵەكردن و فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران. 

بانكی ناوەندی هۆشداریش دەدات، كە هەر لێدوانێكی دەرەكی سەبارەت بە گۆڕینی نرخی دراو، تەنها بۆ شێواندنی بازاڕ و دروستكردنی ناسەقامگیرییە و گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمیی ئەوان ناكات، چونكە هیچ فشارێك لەسەر یەدەگی دراوی بیانی بوونی نییە.

ئەم لێدوان دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بەغدا گەیشتە 144 هەزار دینار و لە هەرێمیش گەیشتە نیزكەی 143 هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    حكومەت لەبری دابینكردنی مووچە خەمی ئەوەیەتی چۆن "هەژماری من" بسەپێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى بەرزبوونەوەى دۆلار، بانكی ناوەندی ڕەتیدەكاتەوە دەستكاری نرخی دینار بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی ئێران بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی (تمەن) ڕاسپێردرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دووەم گەورەترین وڵاتی هاوردەكاری كاڵایە لە ئێرانەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٢ دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٢ دۆلارەوەیە

سەرەتا