2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەکات
پەیام ـ هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٥، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بارەگای خۆی لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان لەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئیداریی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران، تەوەرێکی سەرەکی دانیشتنەکە بریتی بوو لە باسی چۆنیەتی کارکردن لە بەغدا؛ لەم ڕووەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بە ئامانجی داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە