2 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دووەم گەورەترین وڵاتی هاوردەكاری كاڵایە لە ئێرانەوە

پەیام  

عێراق بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار ڕیزبەندی دووەم گەورەترین وڵاتی هاوردەكارانی كەلوپەلی لە ئێرانەوە گرتووە.

عێراق پێگەیەكی بەرزی لە ڕیزی ئەو وڵاتانە تۆمار كرد، كە زۆرترین كاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی وڵاتەكەی دەكات. بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانی لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عێراق بە بەهای پێنج ملیار و 823  ملیۆن دۆلار كاڵای نانەوتی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە، بەوەیش لە دوایی چینەوە بە دووەم وڵاتی هاوردەكار لە ئێرانەوە دیاریكراوە.

بەپێی ئامارەكە، چین لەو ماوەیەدا بە بەهای هەشت ملیار و 227 ملیۆن دۆلار كاڵای لە ئێرانەوە هاوردە كردووە و پلەی یەكەمی گرتووە، دوای ئەویش عێراق و پاشانیش ئیمارات بە بەهای چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم و توركیا بە بەهای سێ ملیار و 714 ملیۆن دۆلار و ئەفغانستانیش بە بەهای یەك ملیار و 405 ملیۆن دۆلار پلەكانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو هەر لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا قەبارەی هەناردەی نانەوتی ئێران گەیشتووەتە نزیكەی 32 ملیار دۆلار لە بەرانبەردا قەبارەی هاوردەكردنی گەیشتووەتە 34 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی ئێران بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی (تمەن) ڕاسپێردرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دووەم گەورەترین وڵاتی هاوردەكاری كاڵایە لە ئێرانەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٢ دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٢ دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "به‌ فرۆشتنی نه‌وتیشه‌وه‌؛ حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا