2 کاتژمێر پێش ئێستا
293 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلى باپیر پێشوازى لە دکتۆر ئەحمەد داود ئۆغلو کرد
پەیام
ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی
دادگەریی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی، پێشوازیی
لە بەڕێز د. ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی حیزبی ئایندە
و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا چەندین پرسی گرنگی ناوچەکە و جیهان
تاوتوێ کران و هەڵوێستی هاوبەش لەسەر پرسەکان خرایەڕوو:
- دۆخی عێراق و ناوچەکە:
سەرەتا باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. پاشان بە وردی گفتوگۆ لەسەر نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و کۆتایی هاتنی پەیماننامەی “سایکس-پیکۆ” کرا؛ جەخت لەوە کرایەوە کە کاتی
ئەوە هاتووە گەلانی ناوچەکە دەستی ئاشتی بۆ یەکتر درێژ بکەن، دان بە مافی یەکتردا
بنێن و بە تەبایی پێکەوە بژین، چونکە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیی
هەموو لایەک.
- پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا:
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ
تاوتوێکردنی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا. هەردوولا بە پێویستیان زانی کە ئەم
پڕۆسەیە بەردەوام بێت و کۆسپەکانی بەردەمی لاببرێن تاوەکو دەگاتە ئەنجام.
- پرسی فەڵەستین و غەززە:
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی جیهانی ئیسلامی
و مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستین خرایە بەر باس. هەردوو سەرۆک ئیدانەی دەستدرێژییەکانی
قەوارەی زایۆنییان کرد بۆ سەر خەڵکی غەززە و وڵاتانی ناوچەکە. لەم بارەیەوە هاوڕابوون
کە پێویستە هەڵوێستی جددی هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ستەمە بکرێت کە بەرامبەر بە گەلانی
موسڵمان دەکرێت و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە