1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
تاكو ئێستا بههۆی لافاوهوه سێ كهس گیانیان لهدهست داوه
بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەی کە لافای لێکەوتەوە، دوو کەس لە چەمچەماڵ و کەسێک لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووک، گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ماوەی سێ ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بە هۆی لافاوەوە دوو هاووڵاتی لە ناحیەی شۆڕش گیانی لەدەستداوە و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووک'یش منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان خنکاوە.
پێشتر هۆشداری لە ڕوودانی لافاو درابوو و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەکە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشووی ڕاگەیاندبوو.
لافاو بووە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش دۆخی 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' لە سەرانسەری پارێزگاکەی ڕابگەیەنێت.
هاوکات، سەنتەری فریاگوزاری سلێمانیش داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
پارێزگاری سلێمانیش ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بوونی هەر دۆخێکی نەخوازراو، هاووڵاتییان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١٠٢ بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە