1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
له كه‌لار زه‌نگی مه‌ترسی لێدرا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هه‌یه
په‌یام
دوای دروستبوونی لافاو له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی و مادی، له كه‌لاریش زه‌نگی دروستبوونی لافاو لێدرا و داوا له هاووڵاتیان ده‌كرێت له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
عارف عادل، قایمقامی کەلار رایگه‌یاندووه: مەترسی شکانی بەربەستەکانی "ساترەکانی" چەمی گۆبان و هاتنی لافاوی زۆر بۆ کەلار هەیە.
قائیمقامی كه‌لار داواشی لە هاوڵاتیان کرد دوربکەونەوە لەو ڕێڕەوی ئەو چەمە و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و ئاگادار بن بۆ هەر ئەگەرێک.
له هه‌مان كاتدا كه‌شناسی گه‌رمیان هۆشداری به گه‌ڕه‌كه‌كانی (كه‌لار كۆن، باخه‌كان، گوندی ئه‌ڵمانی و هه‌موو سیتییه تازه‌كان داوه كه لافاوێكی گه‌وره به‌ره‌و كه‌لار به‌ڕێوه‌یه و پێویسته له چه‌م و دۆڵ و ناوچه نزمه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
له كه‌لار ئاگاداری ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به‌ربه‌سته‌كانی گوندی سه‌یدخه‌لیل كه ڕێگا له گه‌یشتنی لافاو بۆ كه‌لار ده‌گرێت، هه‌ره‌سی هێناوه و به‌و هۆیه‌وه لافاو به‌ره‌و كه‌لار به‌ڕێوه‌یه.
بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەی کە لافای لێکەوتەوە، دوو کەس لە چەمچەماڵ و کەسێک لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووک، گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ماوەی سێ ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بە هۆی لافاوەوە دوو هاووڵاتی لە ناحیەی شۆڕش گیانی لەدەستداوە و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووک'یش منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان خنکاوە.
پێشتر هۆشداری لە ڕوودانی لافاو درابوو و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەکە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشووی ڕاگەیاندبوو.
لافاو بووە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش دۆخی 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' لە سەرانسەری پارێزگاکەی ڕابگەیەنێت.
هاوکات، سەنتەری فریاگوزاری سلێمانیش داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
پارێزگاری سلێمانیش ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بوونی هەر دۆخێکی نەخوازراو، هاووڵاتییان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١٠٢ بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە