2 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
سودانی: بودجه‌ی سێ ساڵه سه‌قامگیریی له خه‌رجییه‌كاندا دابین كردووه
په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك ئاماری سه‌باره‌ت به ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارتی به‌شه‌خۆراك ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، (بودجه‌ی سێ ساڵه) سه‌قامگیریی له خه‌رجییه‌كاندا دابین كردووه و پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، (بودجه‌ی سێ ساڵه) سه‌قامگیری له خه‌رجییه‌كاندا دابین كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێوه‌ر و نیشانه‌یان داناوه بۆ پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2026دا.
ناوبراو پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌مه‌ودوا په‌نا بۆ بودجه‌ی سێ ساڵه نه‌برێته‌وه و وتیشی: بودجه‌ی عێراق له ساڵی 2004دا، 24 ملیار دۆلار بوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له ساڵی 2025دا چوار ملیۆن و 550 هه‌زار كه‌سه، ئاشكراشی كرد، ژماره‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی دوو ملیۆن و 960 هه‌زار كه‌سه.
سوودانی باسی له‌وه‌ش كرد، 43 ملیۆن هاووڵاتی سوود له كارتی به‌شه‌خۆراك وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها چوار ملیۆن و 500 هه‌زار ناوی ناشایسته‌ش هه‌بوون كه له‌ڕێی كارته‌وه به‌شه‌خۆراكیان وه‌رده‌گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە